بەشى تواندنەوەى ئاسن
لەم بەشە دەست دەکرێت بە تواندنەوەى سکرابى ئامادەکراو بۆ تواندنەوە لە ڕێگاى فڕنەکان کە بە کارەبا کاردەکەن وە لەم بەشەدا دوو جۆر فڕن هەن .
1/ فڕن بەتواناى بەرهەمى (3.5) تەن لە دوو کاتژمێردا .
2/ فڕن بە تواناى بەرهەمى (10 ) تەن لە دوو کاتژمێردا .
وە پلەى گەرماى فڕنەکان بەرزدەکرێتەوە بۆ ڕێژەى ( 1700 ) پلە تا ئاسنەکە ئەتوێتەوە دواتر چارەسەرى ئاسنەکە دەکرێت بە زیادکردنى مەواد وەک سلیکۆن و مەنگەنیز بە ڕێژەیەکى دیارى کراوى زانستى بۆ گەیشتن بە بەرهەمى قاڵب بە پێى پێوانەى جیهانى ( ST 0.37 ) وە دواى تواندنەوەى ئاسن دەکرێتە بۆدەقەى گەورە وە ئەگوزرێتەوە لەڕێگاى بەرزکەرەوە بۆ بەشى دروست کردنى قاڵبەکان .